موڕشید برادۆستی – سۆران:
ماوەی چەند مانگێك بوو، بەهۆی نوێ نەكردنەوەی گرێبەستەكانیان، فەرمانبەرانی گرێبەستی كارەبا لە سنووری قەزای ئیدارەی سۆران موچەيیان راگیرابوو، بەرپرسێكی كارەبا زانیاری بۆ زاری كرمانجی دەخاتەڕوو و دەڵێت:” گرێبستەكانیان نوێ كرایەوە و سێ موچەشیان بەیەكەوە پێ دەدرێت .
وەفا سەعیدخان بەرپرسی كارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییمان 109 فەرمانبەری گرێبەستمان لە سنووری هەر پێنج قەزای ئیدارەی سۆران هەیە، كە ڕۆژانە هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەی كار و باری هاووڵاتییان لە فەرمانگەكانیان ڕایدەكەن.
بەرپرسی كارگێڕی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، دەڵێت:” 84 لە فەرمانبەرانی گرێبەست كە موچەكانیان لە سەر بوددجەی داهاتە، گرێبەستەكانیان نوێ نەكرابووەوە، بەو هۆیەوە لەسەرتای ساڵەوە موچەیان پێنەدرابوو، خۆشبەختانە دووای هەوڵێكی زۆر توانیمان ڕەزامەندی وەزارەتی درایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەربگرین و موچەی سێ مانگیان بەیەكەوە پێ بدەین.
گووتیشی:” بەشێك لە فەرمانبەرانی گرێبەست كە ژمارەیان 25 فەرمانبەرە، موچەیان لەسەر بوددجەی داهاتی ئاسایە، ئەوان هیچ كێشەیان نەبووە و موچەكانیان مانگانە پێدراوە.