زاری كرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سۆران، رایدەگەینێت، دوێنێ سێشەممە، بەسەرپەرشتی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرسی مەردارەكان و شێوازی چوونییان بۆ كوێستانەكانی سنووری قەزاكانی چۆمان و سیدەكان ئەنجامدرا.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكراشی كرد:” دوای دانیشتن لەگەڵ قائیمەقامی چۆمان و سیدەكان و هەروەها بەڕێوەبەرانی ئاسایشی هەردوو قەزایەكە بەشداربوون، بریاردرا بە پێكهێنانی دوو لێژنە، لێژنەیەك تایبەت بە چۆمان و لێژنەیەك تایبەت بە سیدەكان.
گووتیشی:” لەو كۆبوونەوەیەدا، چەند بڕیارێك دەركران كە ئەمانەن:، دیاریكردنی رۆژی ٢٠ی ٥ی ٢٠٢٣، بۆ مەڕدارەكان بۆ مەبەستی چوونیان بۆ كوێستانەكان، هەر مەڕدارێك دەبێت رەزامەندی لایەنی پەیوەندیدار وەربگرێت، هەروەها بۆ گواستنەوەی مەڕدارەكان پێویستە بە ئۆتۆمبێل ئاژەڵەكانیان بگوازنەوە بۆ شوێنی مەبەست، لەپێناو سەلامەتی خاوەن ئاژەڵان و هاووڵاتییانیش، بردنی ئاژەڵەكان بە پیادە قەدەغەیە و رێگە پێدراو نییە.