مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” بەهۆی باران بارینی بە خوڕو دروستبوونی لافاو له رۆژانی رابردوو، زیان بەر ژمارەیەك پڕۆژەی ئاوی سنووری قەزای مێرگەسۆر كەوتبوو، لەلایەن تیمەكانی فەرمانگه كهمان دهستكراوه بەچاككردنەوەیان.
مەجروم دینۆ، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، گوتیشی:” تیمەکانی فەرمانگەی ئاو هەر لە یەکەم رۆژی دەست بەکار بوونیان توانیان زۆربەی ئەو پڕۆژانە چاكبکەنەوە، لەوانە توڕی ئاوی گوندی قەڵاتوک و چاکردنەوەی چەند شوێنێک بۆڕی دکتایل ٥٠٠ ملم ٤٠ بار ھێلی نیوان وێستگەی پەمپی ماڵەسوار بۆ حەوزی مێرگەسور، چاککردنەوەی پڕِۆژەی ئاوی کانی بۆت بیری زرارا و چاککردنەوەی دیواری بەربەست لە پڕۆژەی ئاوی کەونە گوند، بەردەوامیشين لە کارکردن بۆ چاككردنهوهی پڕۆژەکانی دیکە کە زیانیان پێگەیشتووە.