زاری كرمانجی- وەرتێ:
موقەدەم بەیار محێددین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند ” تا ئێستا تیمەكانمان لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو ئافرەتەی لە نزیك پردی حافیز كەوتە نا رووبار و بێ سەر و شوێن بووە بەردەوامە”.
زیاتر گووتی ” بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاست و ساردی و شێلوو بوونی ئاوەكە هەروەها بەرزی ئاستی شەپۆڵەكان گەڕان زووئەستەمە، بەڵام بەردەوامین و بەخۆشم لەگەڵ تیمەكان خەریكین”.
شلێر فەتحوڵڵای تەمەن 22 ساڵان، دوانیوەڕۆی دوێنێ كەوتە نێو رووباری حافیز لە سنووری شارەدێی وەرتێ و، تا ئێستا بێسەروشوێنە.