زاری كرمانجی-چۆمان
هەڵگورد محەمەد ناوهندهیی، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری قەزای چۆمان، داواكارە لە گەشتیاران و ئەو كەسانەی بۆ گەشت و سەیران ڕوو لە ناوچەكە دەكەن، سروشتی گۆمی فێڵاو بپارێزن، هەروەها پاشماوەی خۆراك و كاڵاكان لە شوێنەكە فرێنەدەن و لەدوای خۆیان كۆیان بكەنەوەو لە شوێنێكی گونجاو دای بنێن”.
دەشڵێت: ” لە پێناو پاراستنی ژینگەی گۆمەكە، ساڵانە ماوە ماوە بە هاوكاری كارمەندانی پاپا گروپ و ئیدارەی سنووروكەمان هەڵمەتی پاككردنەوەی خاشاك و پاشماوەی كاڵاكان لە گۆمی فێڵاو ئەنجام دەدەین.