زاری کرمانجی – سۆران :
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ قسەکردن لەسەر رەوشی پەروەردە و چارەسەر کردنی کەم و کورییەکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران کۆبووەوە.
رۆژی دووشەممە ١٧-٤-٢٠٢٣ هەڵگۆرد شێخ نەجیب ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەگەڵ ئەکارا الیشا کیۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران کۆبووەوە”.
تەوەرەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە پێشوەچوونەکانی ڕەوشی پەروەردە بە گشتی لە سنورەکە و چارەسەرکردنی کەم وکوڕی وئاستەنگیەکان”.
لەلای خۆیەوە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشتگیری و پاڵپشتی خۆی بۆ سێکتەری پەروەردە دووپاتکردەوە.
