زاری كرمانجی- سۆران:
كەمێك پێش ئێستا لە نزیك پردی حافیز ئافرەتێك بەناوی شلێر فەتحوڵڵا كەوتە ناو رووبار و خنكا.
مقەدەم بەیار بالەكی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: دوای ئەوەی كە زانیمان ئافرەتێك لە نزیك پردی حافیز كەوتۆتە ناو رووبار، دەست بەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دەستیان بە پشكنین كرد، بەپێی قسەی كەسوكاری ئافرەتەكە نزیك رووبار بووە و ویستوویەتی جلوبەرگی منداڵەكان بشوات،دووچاری خلیسكان بووە و كەوتۆتە ناو رووبارەكە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، گوتیشی: ئافرەتەكە تەمەنی 22 ساڵە و خاوەنی دوو منداڵە و خەڵكی شارەدێی خەلیفانە، لەگەڵ خزم و كەسانی بە مەبەستی ئاژەڵداری لەو ناوچەیە نیشتەجێ بووە.