پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
بەرپرسی سۆرانی یەكێتی قوتابیانی كوردستان، لە میانەی بەژداریكردنی لە پڕۆگرامی بەدواداچوونی رادیۆی زاری كرمانجی، دەڵێت:” لەگەڵ كارا كردنەوەی زانكۆڵاین لە دوو هەفتەی داهاتوو، وەك لقی سۆرانی یەكێتی قۆتابیانی كوردستان پلان و بەرنامەی خۆمان داناوەو كادیرەكانمان ئامادەكردووە بۆ ئەوەی فۆڕمی زانكۆڵاین بێ بەرامبەر بۆ قوتابیانی سنووری ئیدارەی سۆران پڕ بكەینەوە”.
شۆڕش میران، راشیگەیاند:” شێوازی پڕكردنەوەی فۆڕم بەبێ بەرامبەر دەبێت، بۆ زیاتر خزمەتكردنی قوتابیانی خۆشەویست، هەروەها ئەو قوتابیانەی لە شوێنە دوورەكانەوە بە مەبەستی فۆڕم پڕكردنەوە سەردانمان دەكەن بۆ نیوەڕۆ لای ئێمە دەمێننەوە، جگە لەوە لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕم راوێژ لەگەڵ مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتی قوتابیان و بەشی تۆماری زانكۆی سۆران دەكەین، بۆ ئەوەی قوتابی بە ئارەزووی خۆی فۆڕم پڕبكاتەوە”.
میران ئەوەشی خستەڕوو:” دوای گەڕانەوەی ناوەكانیشیان، بە بەردەوامی هاوكار و پاڵپشتیان دەبین لە تەواوی قۆناغەكانی خوێندنیان لە زانكۆ و پەیمانگاكان”.