مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرۆك وەزیرانی عێراق باس لەوە دەكات كە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان تەنیا بابەتی تەكنیكی ماوە و هەروەها لە بارەی دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان یشەوە گووتی ئەركی سەرەكی حكومەتی عێراقە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابین بكات.
ئەمڕۆ دووشەممە 17ـی نیسانی 2023، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان راگەیاند: “تەنیا بابەتی تەكنیكی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ماوە و ئەمڕۆ كۆمپانیای سۆمۆ لەگەڵ كڕیارانی نەوت گرێبەستێك واژۆ دەكەن و لەم هەفتەیەدا دەستپێدەكاتەوە،”
لە بارەی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان یشەوە دەڵێ: “دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ئەركی سەرەكی حكومەتی عێراقە و پێیەوە پابەندین.”