دکتۆرە ئەڤین فتاح حاجی مام
لەم چەند رۆژەی دوایی رووداوی نەخوازراو دوور لە رەوشت و ئاکاری هەولێر و خەڵکەکەی روویدا کە ئەمەی روویدا بۆ هەموو لایەک بێزاری بە دوای خۆیدا هێنا.
بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە دانیشتوانی شاری هەولێر لە رووی ژمارەو جۆردا گۆرانکاریەکی بەرچاو بەخۆوە بینیوە. لە دەرئەنجامدا پێشکەوتنێکی پر شانازی وە لێکەوتەی نەخوازراویش بەدی دەکرێت.
لە هەموو دونیادا پایتەخت و شارە فراوانەکان لەم جۆرە رووداوانە بێ بەش نین بگرە زۆرجار دانیشتوان ئەم جۆرە شارانە بە شوێنێکی ئارام و هێمن بۆ ژیان نازانن و دووردەکەونە بۆ ئەو شارو شارۆچکانەی کە چڕی دانیشتوانیان کەمترە.
ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەوەیە کە نە هەولێریەکان وە نەدانیشتوانی هەولێر بە گشتی چاوەرێی ئەم جۆرە بێرێزیانە ناکەن وەک هاوولاتیەکی رۆشنبیر یەکتر قبولکردنیان کردۆتە بنەمای پێکەوە ژیانیان.
ئەوەی گرینگە کە لایەنەی پەیوەندار لە حکومەت بەرنامە و پاکێچی تایبەت بە رۆشنبیر کردنی هاووڵاتیان وە بەتایبەت گەنجان دەوڵەمەندتر بکات و بیخاتە خزمەت دانیشتوانی.
دەکرێت بیرێک بکرێتەوە لە دەیان بەرنامەی رۆشنبیری جۆراو جۆر تایبەت بێت بە ڕۆشنبیری خود و پێگەیاندنی کەسایەتی و رێزگرتن و یەکتر قبول کردن، چۆنیەتی زاڵ بوون لەسەر خود لە کاتی تورەبوون، کۆنترۆل کردنی هەست و سۆز، میکانیزمی ئارام بوونەوە، گرفتە دەروونی و کۆمەلایەتی، ماددەهۆشبەرەکان لە نێو گەنجان و لاوان…. هتر
هەڵبەتە ئێمە بە دەیان زانکۆ و پەیمانگەی حکومی و ناحکومیمان هەیە دەکرێت سوود لە لایەنی لۆجستی و زانستی و ئەکادیمی و سەرچاوە مرۆییەکانیان وەرگرین. وە داوا بکەین لەم زانکۆیانە کە کۆرس بووک و پلانی ساڵانەیان هەبێت بۆ رۆشنبیرکردن و بەرفراوانی گەنج و لاوانی گەڕەکەکان.
زانکۆکان تەنها لای ئێمە موڵکی قوتابی و مامۆستایەکانن لە ووڵاتانی پێشکەوتوو زانکۆ موڵکی گەرەکە ، دانیشتوانی گەرەک لە قوتابیەک زیاتر سوود لە زانکۆکانیان دەبینن. لە رێگای بەشداربوونیان لە خولی زستانە و هاوینە تایبەت بەم بوارانەی لەسەرەوە ئاماژەی پێکراوە.
رووداوی تر روودەدا گرینگ سوود لە ئەزموونی یەکتر ببینین