زاری کرمانجی – سیدەکان:
لە سنووری قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەک پارچەی تەقەمەنی مەترسیدار دۆزرانەوە و لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی مینی هەولێر، هەوڵی لە ناو بردنیان دەدرێت.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، بە زاری کرمانجی گووت:” دوای ئاگادارکردنەوەمان بەهەبونی ژمارەیەک تەقەمەنی نەتەقاوە لە گوندی خراوای سەر بە قەزای سیدەکان، لەسەرفەرمانی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی، EOD سەربە بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە چارەسەرکردن و گواستنەوەیان.
دووپاتی کردەوە:” پارچە تەقەمەنییەکان پێکهاتبوون لە حەوت گولەی هاوەن، کە مەترسیان بۆ ژیانی هاووڵاتییان دروستکردبوو.
گووتیشی:” دوای سەلامەت کردنی پارچە تەقەمەنیەکان، گواسترانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی مینی هەولێر، بەمەبەستی لەناوبردنیان”.