زاری كرمانجی- سۆران:
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت.
بەشی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی باکوور ئەگەری کەمێک تاوە بارانی پچڕ پچڕی هەیە لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ.
کەشناسی راشیگەیاندووە، پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 28 پلەی سیلیزی
سۆران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 31 پلەی سیلیزی