زاری كرمانجی – سۆران :
وەزارەتی كارەبا، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری یەكێكە لە ئامانجەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئەوەش دەڵێ: “زۆرترین پرۆژەی كارەبا لە بواری وەبەرهینان، گواستنەوەو دابەشكردن لە كابینەی نۆیەم جێبەجێكراوە و بۆ پاراستنی ژینگە چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی پاك جێبەجێكراوە.”
لە راگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە كە سوود لە غازی بەفیڕۆچووی كێڵگەی نەوتی گەرمیان وەرگیراوە و كارەبای لێ بەرهەمهێنراوە و دەشڵێت : “هەر لەم كابینەیەدا هەنگاومان ناوە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پریپەید لە پێناو دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری.”


































































