زاری كرمانجی – سۆران :
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناخەی رێگەی دووسایدی سپیلك-خەلیفان دادەنرێت.
هەروەكو پێشتر زاری كرمانجی لە هەواڵێكدا هێمای بۆ سەردانەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و راگەیاندنی چەند پرۆژەیەكی گرنگ كردبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئەیلوول، كاتژمێر 11:00، دەستپێكی راگەیاندنی پرۆژە گرنگەكانی ئیدارەی سۆران بە دانانی بەردی بناخەی دووسایدی (سپیلك – خەلیفان) دەبێت لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دواتریش چەند پرۆژیەكی گرنگ لە لایەن بەرێزیانەوە بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رادەگەیندرێت”.