زاری كرمانجی-سۆران
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 16-4-2023 لە پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا، نوێنەری ژووری پارێزەرانی سۆران لەبەردەم دادگای بەرای سۆران، گردبوونەوەو بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوەو بە توندی ئیدانەی هێرشكردنە سەر پارێزەر”محەمەد یابە سۆفی” یان كرد.
لە گردبوونەوەكەدا رایانگەیاند: ” ئەم كردارەی هێرشكردنە سەر مرۆڤە پێش ئەوەی هێرشبكرێتە سەر پارێزەر، بە پێی دەستوور مرۆڤ كەڕامەت و گیانیشی پارێزراوە، بۆیە هەموومان وەك كۆمەڵگە دەبێت لەسەری بەدەنگ بهێین و ئەم مەترسییە لەسەر تاك بە تاكی كۆمەڵگەیە، نەك بە تەنها لە سەر پارێزەر محەمەد، لە لایەنێكی تریش پارێزەرە، لەبەر كارەكەی هێرشی كراوەتە سەر، لەكاتێكدا پارێزەر رۆڵێكی گرنگی هەیە لە سەقامگیری داداپەروەری و نەبوونی پارێزەر مەترسییەكی گەورەیە لە تەواوی كۆمەڵگەكاندا، پێش هەمووان سەندیكای پارێزەران لەسەر ئەمە هەڵوێستیان دەبێت، چونكە ئەگەر ئەمە وەك هەڵچوونەكانی دیكە كاتی بێت و دواتر سارد ببینەوە لەبیر خۆمان ببەینەوە، ئەوا هەموو پارێزەرانی كوردستان معەڕەزن بۆ ئەوەی دووبارە هێرشیان بكرێتەوە سەر، هەروەها داوا لە ئەنجومەنی دادوەری و حكوومەتی هەرێم دەكەین كە بەڕاستی هەبوونی پارێزەر گرنگە لە سەقامگیری كردنی یاسا و پێویستە هەموومان لەسەری بەدەنگ بهێین و هەڵوێستێكی جددیان هەبێت”.
دووبارە بە تووندی ئیدانەنی ئەم كارە دەكەین و هیوادارین بكەرانی ئەم كارە بدرێنە یاسا و بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.