زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ 16-4 كە بە ڕۆژی ژینگەی كوردستان دیاری كراوە، بە دروشمی “ژینگەی كوردستان گەورەترین سەرمایەی هەرێمە، دەڤەری بارزان نموونەی ژینگەپارێزی باڵا لە هەرێمی كوردستان” فەرمانگەی ژینگەی سۆران و بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری بارزان، بە هەماهەنگی رێكخراوی گوڵ و سروشت، بە ئامادەبوون و لە ژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پاركی قوتابخانەی دواناوەندی سۆرانی نموونەیی، چەند چالاكییەكی ژینگەپارێزی و ئەنجامدران و چەند كۆترێكیش رەوانەی ناو سروشت كرانەوە”.
هەروەها بڕیارە كاتژمێر 9ی ئەمشەو رێكخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای زاری كرمانجی، گفتوگۆیەكی كراوەی ژینگەدۆستانە لە باخچەی زاری كرمانجی سازبكات و لە چالاكییەكەدا بە ئامادەبوونی میوانان، رێز لە بەشداربووانی یەك ساڵەی بەرنامەی ژینگەیی وارێ مە بگیرێت، كە هەفتانە لە رادیۆی زاری كرمانجی پێشكەش دەكرێت.