مستەفا دۆلەمەری _ بارزان:
بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، بە زاری کرمانجی راگەیاند: هاووڵاتییان لە رێگەی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەتەوە هەڵدەستن بە دروستکردنی چەند کارگەیەک کە دەکەونە سنووری ناحیەی بارزان، هەروەها کارگەی ڕامی فاڕما کە بە گەورەترین کارگەی ئاژەڵداری دادەنرێت، شیر، پەنیر و ماست و چەند بەرهەمێكی دیكەی هەیە لە ئێستادا بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی ناوچەکە روویان کردۆتە چاندنی گەنمەشامی، وێنجە، چونکە خواستێکی زۆریان لەسەرە بۆ دروستکردنی ئالیکی ئاژەڵ.
بەشیر محیەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی بارزان، ئاشکراشی کرد:” کارگەیەکی دیكەی شیر هەیە، ئەوەش بۆ ئەوەیە دەرفەتی كار زۆر بێت و خەڵكی ناوچەكەش زیاتر گرنگی بە كاری ئاژەڵداری بدەن، بۆ ئەم مەبەستە چەند بنکەیەک لە تەواوی ناحیەکانی سنوورەكە كراونەتەوە، شیر لە هاووڵاتییان دەكڕنەوە، ئەمەش بۆتە هاندەرێکی باش بۆ ئەوەی خەڵکی ناوچەکە روو لە كاری ئاژەڵداری بکەن.


































































