مەهدی محەممەد – سۆران :
بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە عیراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا ئاشكرای كرد كە بۆ ئەمساڵ تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرن و ئاماژەی بەوەش كرد كە دەروازەكانیان بەرووی هاوردەكردنی گەنمدا داخستووە.
حەیدەر نوری بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە عیراق رایگەیاند: “دەروازەكانمان بەرووی هاوردەكردنی گەنمدا داخستووە و نامانەوێت هیچ بڕە گەنمێكی عیراق هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بكرێت”.
ئەوەش دەڵێ: “ئەمساڵ تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەردەگرین”.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە عیراق هێما بۆ ئەوەش دەكات كە ئەمساڵ توانای بەرهەمهێنانی گەنم زۆر زیاترە بەراورد بە ساڵی رابردوو و دەڵێ: “دەمانەوێت لە داهاتوودا هاوردەكردنی گەنم رابگرین و پشت بە بەرهەمی ناوخۆ ببەستین”.
حەیدەر نوری ئاماژەی بەوەش دەكات كە لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیە پارەی جوتیاران دابەشدەكرێت ولە بارەی نرخی وەرگرتنی هەر تۆنێك گەنمیش لە جوتیاران دەڵێ: “بۆ هەر تۆنێك گەنم 850 هەزار دینار دەدەین بە جوتیاران،”


































































