زاری كرمانجی-سۆران
لە هەرێمی كوردستان ڕۆژی 16ی نیسان بە ڕۆژی ژینگەی هەرێم دیاریكراوەو ساڵانە بە چەند چالاكییەكی ژینگەی یادهكه دەكرێتەوە.
هۆكاری دیاری كردنە ئەمڕۆژە هاوكاتە لەگەڵ ئەوەی لە 16ی نیسانی ساڵی 1987 حكوومەتی بەعس ناوچەی بالیسان و شێخ وەسانانی كیمیاباران كرد و زیانی زۆری بە مرۆڤایەتی و ژینگەی كوردستان گەیاند، بەوهۆیەوە لە ساڵی 2008 پەرلەمانی كوردستان بە بریارێك ئەو ڕۆژەی كرد بە ڕۆژی ژینگەی كوردستان”.
هەر بەهەمان بۆنەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ژمارەیەك چالاكی ژینگەی ئەنجام دەدرێن.