زاری كرمانجی- سۆران:
لافاوی دوو ڕۆژی ڕابردوو زیانێكی زۆری بە ناوچە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆران گەیاندووە، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی گوت، 60%ی كەپرە گەشتیارییەكانی سنوورەكە زیانیان بەركەوتووە.
فەیسەڵ سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران ئاشكرای كرد: هەر یەك لە كەپرە گەشتیاریەكانی گەلی عەلی بەگ، بێخاڵ، وەرتێ، دۆڵی ئاڵانە، هەروەها لە سنووری قەزای مێرگەسۆر كەپرەكانی زرارا، چامە، لە سنووری قەزای چۆمانیش ناوچە گەشتیارییەكانی سەكران و ئێنی زیانیان بەركەوتووە.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران گوتیشی: هەموو لایەنەكان لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی شوێنە گەشتیارییەكان جارێكی دروست بكرێنەوە و پێشوازی لە گەشتییاران بكە.