مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
بهرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” بەهۆی هاتنی لافاو باران بارین، زیانی زۆری بە پڕۆژەکانی ئاو گەیاندووە، بەڵام هەرسێ پڕۆژەی ستراتیژی لە سنووری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەوروبەری، لەوانە پڕۆژەی ئاوی کانی بەردەری، پڕۆژەی ئاوی کەونەگوند، کانی بۆت و بێدیاڵ، هیچ زیانێکی وایان بەر نەکەوتووە.
مەجروم دینۆ بهرپرسی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر، ئاشکراشی کرد:”: ئەم شەپۆڵە بارین بارینە بووە هۆی ئەوەی کە پڕۆژەی بیری ئاوی کۆمەڵگەی سێلکێ بە تەواوی لە ناوببات.
لای خۆیەوە بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی بارزان، گووتی:” داواکارین لە هاووڵاتیانی شارۆچکەی بلێ دەست بە ئاوەوە بگرن و لە چەند رۆژی داهاتوو ئاو نابێت.
زیاب میقداد، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بارزان، ئاماژەی بەوەشدا:” پرۆژەی کانی سارک لە بلێ، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاو هەردوو مۆلیدەی پرۆژەکە لە کار کەوتوون و ئاو گەیشتۆتە ناو خەزانی پڕۆژەکە و لە زۆر گوندی تر بۆری ئاو شکاوە و تێکچووە.