” هەر رۆژە و بەبیانوویەكی ناڕاوا پەلاماری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدەن “
عەلی چیایی
سیاسەت هونەری بەرێوەبردن و جۆرێكی تری راپەراندنی ئەو چالاكیانەیە كە مرۆڤ ئەنجامی ئەدات و گەیاندنی ئەو پەیامەیە كە ئینسانەكان هەڵیان گرتووە. بەهەموو پێوەرێك بێت سیاسەت و سیاسی كەسانی گەورەی كۆمەڵگان و پێشەنگی هەر گۆڕانكاری و شۆرشێكن كە ئەگەری روودانی هەیە. كوردستان كە جۆرێك لە سەربەخۆیی سیاسی هەیە و لەناو ئەو سیستەمە سیاسەشدا حیزبی سیاسی هەن و بە گوێرەی قەبارەی خۆیان كارەكانیان ئەنجام ئەدەن كەم تا زۆر توانیوویانە شوێن پەنجەی خۆیان بكەنەوە و پێگەی جەماوەریی خۆیان بپارێزن.
بەبێ ئەوەی ناوی هیچ كەسێك بێنین كەلای هەمووانیش رووانە مەبەستمان كێ یە كە ئەم كەسە قابیلیەتی هەموو شتێكە جگەلە سیاسەت و سەركردایەتی نەبێت كە ئەمەش بۆخۆی لە قەیرانی سەركردەی خاكی و ئازا و بوێر دروست بووە. ئەو پیاوە بەناو سیاسیە لە هەموو شتێك بزانێت لە ئەلف و بێی سیاسی تێناگات، چونكە سیاسەت پیاوێكی گەرەكە وەستا و و جێگیر بێت و بنەماكانی ئەخلاقی سیاسی پەیڕەو بكات، ناكرێت داهاتووی گەلێك و كەسانێك بەم ببەسترێتەوە و هەمووان هێلكەكانمان بخەینە سەبەتەی ئەوەوە. پێویستە كوردستانیان یان بەلای كەمەوە ئەندامانی حیزبەكەی پێی بلێن بوەستە كاری تۆ تا ئێرە بوو ئیتر تەواو.
ئەو جۆرە مۆدیلە ناشیرین و هەست نەكردن بە بەرپرسیارەتی نامۆیە بەكەلتوری ئێمە و كە تا ئێرەش قبوڵكراوە زۆر زۆر بووە.
دەبێت ئەوەش بلێن كاتی ئەوەیە خەڵك هۆشارانەتر بڕیار لەسەر مانەوەی كورسی ئەو كەسانە بدەن كە نە رێزی خۆیان و كورسیەكان و خەڵكیش ئەگرن، چونكە هەر رۆژە و بەبیانوویەكی ناڕاوا پەلاماری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەدەن، لەكاتێكدا ئەوان بەشێك بوونە لەو حكوومەتە بۆیە باشتر واییە بەخۆیاندا بچنەوە لە بڕی ئەوەی خەڵك بگەوجێنن، لەبیرنەكەین ئەو ڕۆژانە بەسەر چوون خەڵك زۆر لەوە هۆشیارترە كە ئەوان بیریان لێكردۆتەوە.
لە كۆتاییدا ئەو سیاسی نییە و هیچیش لە سیاسەتەوە نازانێ و چارەنووسەكەی هیچ بەوە ناچێت كۆتاییەكەی خێر بێت.