پشتیوان کەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، دراوەکانی دیکەش ئاڵوگۆڕیان بەسەرداهات.
نرخی دراوەكان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 143،500دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن 50 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە 1935 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 124دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،600دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3،000دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.