زاری كرمانجی-وەرتێ
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ دەڵێت ” بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بەپێی توانا خزمەتگوزاری و پێداویستی و داو و دەرمانیان بۆ بنكە تەندروستییەكانی سنوورەكە دابین كردووە، بەڵام بەهۆی دوورە دەستی پێویستە چەند بەشێكی پزیشكی لە بنكەی تەندروستی وەرتێ بكرێنەوە.
مسلیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ سەر بە قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە سنووری ناحیەكەمان تەنها چەند بنكەیەكی تەندروستی هەن، تا ئێستا نەخۆشخانەیەكی گشتی نییە، لە كاتێكدا شوێنەكە دوورە دەستە، راستە لەوانەیە ئەستەم بێت بۆ دروستكردنی نەخۆشخانە، بەڵام دەكرێت چەند بەشێكی پزیشكی وەك ئاسانكاری لە بنكەی تەندروستی سەنتەری ناحیەی وەرتێ بكرێنەوە، لەگەڵ دابین كردنی چەند كارمەند و پزیشكی پسپۆر”.
گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران بەپێی توانا خزمەتگوزاری و پێداویستی و داو و دەرمانیان بۆ بنكە تەندروستییەكانی سنوورەكە دابین كردووە.