شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
د. كامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، لە بارەی هۆكارەكانی چوونی ئاوی باران بۆ ناو بەشێك لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند: ” ئەگەر بارانێكی زۆر ببارێت مەترسی چوونی ئاو بۆ ژێر زەمینی نەخۆشخانەی ئاشتی هەیە، هۆكارەكەشی ئەوەیە پشتەوەی بینایەی نەخۆشانە بەرزترە و شوێنەكەی زۆر لێژە، هەر چەندە دیواری پاڵپشتیشی هەیە، بەڵام كە ئاستی ئاو زیادی كرد دیوارەكە بەرگەی ناگرێت و ئاوەكە دەچێتە ناو بەشێكی نەخۆشخانە، بۆ ئەمەش دەرخستەمان كردووە بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بكەین و دووبارە نەبێتەوە “.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران گووتیشی ” لە هەموو كۆگاكان رەچاوی ئەوە دەكەین، بۆ ئەوەی دەرمان و كەل و پەلە تەندروستییەكان پارێزراو بن، لە كۆگاو شوێنەكان زیاتر لە 20 سانتیمەتر بەرزتر دایاندەنێین، هەر لەبەر ئەمەشە زیانەكە كەم بووە، تەنها چەند كارتۆنێكی دەرمان تەڕ ببوون.