زاری كرمانجی
دادگای تاوانەكانی پاریس، بە تۆمەتی وەرگرتن و پارەداركردنی تیرۆر، سزای زیندانیكردنی بەسەر 11 ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)دا سەپاند، سزاكەش لە نێوان سێ ساڵ تاوەكو پێنج ساڵە.
رۆژی ، 14ی نیسانی 2023، موریێل دیشرۆ، سەرۆكی دادگاكە، دەڵێت: گومانی تێدا نییە كە ئەندام و لایەنگرانی پەكەكە لە عێراقی و سووریا شەڕیان كردووە.
سەرۆكی دادگەكە، ژمارەیەك هێرش و جموجۆڵی توندوتیژی لە توركیا، هەروەها كردەوەی توندوتیژی لە فەرەنسا وەك تێكدانی باڵەخانە یان ئۆتۆمبێلی سەر بە نوێنەرانی دەوڵەتی توركیا بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان گەڕاندەوە.
پێیوابوو ئەو ئەندامانەی پەكەكە بە بەكارهێنانی فشار و هەڕەشە لەنێو رەوەندی كوردی، پارەیەكی زۆریان كۆكردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەو ئەندامانەی پەكەكە خەڵكی باكووری كوردستانن، لە هەفتەی رابردووەوە بە تۆمەتی هەبوونی ئینتمایان بۆ ئەو حزبە و دابینكردنی دارایی، لە باشووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا دادگایی كراون.