پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە هەفتەی داهاتوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2004 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەر مسقالێکیش بڕی پێنج هەزار دینار دابەزیووە.
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 469 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 430 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 410 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 351 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.