زاری كرمانجی- حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمساڵدا زیاتر لە سێ ملیۆن و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و 85٪ یان گەشتیاری ناوەڕاست و باشووری عێراق بوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە (14ی ئەیلوولی 2022)، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامارێکی دەستەی گەشتوگوزاری بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە له ڕێكه‌وتی 1ی كانوونی دووه‌م تا 1ی ئابی 2022، سێ ملیۆن و 779 هه‌زار و 656 گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشدراوە، 85٪ی گەشتیارەکان، لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون و 15٪کەی دیکەشیان، گەشتیاری بیانی بوون، کاریش بۆ ئەوە دەکرێت، کە پرۆژەی گەشتیاری زیاتر و جۆراوجۆر بکرێنەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی هاتنی گەشتیاران زیاتر ببێت.
بەگوێرەی داتاکانی دەستەی گەشتوگوزار، له هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی سێ هه‌زار شوێن و بنكه‌ی گه‌شتیاری هه‌ن، كه خزمه‌تگوزاری و چالاکی جۆراوجۆری گەشتیارییان تێدا ئەنجامدەدرێت، بەشێک لە شوێنەکانیش تایبەتن بە گەشتی زستانە و ئەو یاریانەی لەسەر بەفر ئەنجام دەدرێن.
رۆژی 5ی حوزەیرانی 2022، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، راپۆرتێکی 17 خاڵی پێشکەشکرد بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتیاری و حکومەتی هەرێم بڕیاریدا، وەزارەتەکان هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتوگوزار، لەو چوارچێوەیەشدا ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزار پلانێكی هه‌شت ساڵه‌ی ئاماده‌كردووه، بۆ پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌و بواره‌دا.