محەممەد مەحموود- رواندز:
لە ئەنجامی لافاو و باو بارانی چەند رۆژی رابردوو لە سنووری قەزای رواندز چەندین شوێنی گەشتیاری زیانیان بەرکەوتووە، بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری رواندز دەڵێت ” شوێنی واهەیە زیاتر لە ٣ دەفتەر دۆلار زیانی بەرکەوتووە”.
چیایی محەمەد حەسەن، بەڕێوەبەری گەشتو گوزاری رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” بەهۆی باران و لافاوی ئەو چەند رۆژە لە سنووری رواندز چەندین شوێنی گەشتیاری زیان بەرکەوتووەو تێکچوونە، لەوانە هەوینە هەواری بێخاڵ لە چەند دووکانێک ئاو چۆتە ناو دووکانەکان، خاوەن دووکانی واهەیە زیاتر لە ٣ دەفتەر دۆلار زیان بەرکەوتووە”.
بەڕێوەبەری گشتو گوزاری رواندز، گووتیشی” لە سنووری شارەدێی وەرتیش بەهەمان شێوە زیان بەر شوێنە گەشتیارییەکان کەوتووە، بۆ وەرتێ سبەی لیژنەیەکی بەرگری شارستانی دەچێت زیانەکان دەخەمڵێنێت”.
چیایی محەممەد ،باسی لەواشکرد” کێشەی وەرتێ ئەوەیە بەشی زۆری کەپرو شوێنە گەشتیارییەکان مۆڵەتیان نییە، دەمانەوێت وەک بێخاڵ مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، ئەگەر لە داهاتوو قەرەبوویەک هەبوو بیان گرێتەوە.