زاری كرمانجی-وەرتێ
تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاراستن و چاككردنەوەی رێگاوبانی سۆران، بەردەوامن لە كردنەوەی رێگاو بانهكان و لابردنی پاشماوەی لافاوی ڕۆژانی رابردوو.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، بەڕێوەبەری چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: “تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوامن لە پاراستنی ڕێگاوبانەکان و كردنەوەیان بەڕووی هاتووچۆ و لابردنی ئاستنگەكان”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا دەست كراوە بە خاۆێن کردنەوەو ڕامالین و فڕێدانی بەرد و قوڕ و لیتە لە ڕێگای گوندی (سەرنەوس) لە ناحیەی وەرتێ سهربه قەزای ڕواندز.
