زاری كرمانجی-سۆران:
بەهۆی نا جێگیری رەوشی تەندروستی چەند ڕۆژێك لەمەوبەر نەشتەر گەری دڵ بۆ (م. نەجیب جەمیل) سەرپەرشتیاری یەكەمی پەروەردەی سۆران ئهنجامدرا، دوای مانەوەی لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆچی دوای كرد.
لای خۆیانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران بڵاویان كردووەتەوە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا و سەرپەرشتیاری یەكەمی بنەڕەتی (نەجیب جمیل) مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە بەناوی (اكارا الیشا كیۆ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و تەواوی كارمەندان و پەروەردەكاران و مامۆستایان و قوتابیانی سنورەكەمان، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو كەس و كاری بەڕێزیان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، لەیەزدانی مەزن داواكارین كۆچكردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكاو سەبوریش بۆ خانەوادەكەی بداتەوە.