زاری كرمانجی-سۆران
مەنسور محەمەد گەردی، لە راگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” رۆژانە لەلایەن لیژنەی ئابووری قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران، بە چاودێری راستەوخۆی قائیمقام، سەردانی هەموو ئەو شوێنانە دەكرێت كە خواردن و خواردنەوەیان تێدا دەفرۆشرێن، لە پێناو رێگری كردن لە نرخی كاڵاو خۆراك و نەهێشتنی خواردەمەنی ماوەبەسەرچوو ناشیاو”.
ئاشكرای كرد” وەك لیژنەی ئابووری قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، تەنها لەماوەی یەك مانگی رابردوو، وەك لیژنەی ئابووری سۆران سەردانی چەندان شوێنمان كردووە، بەهۆی سەرپێچی چەند شوێنێك پێبژاردنیان بۆ كراوەو هەندێكیشیان بەڵێنامەیان لێوەرگیراوە، ئەگەر ئەم كارەیان دووبارە كردەوە سزا دەدرێن”.
گووتیشی” سەردانی كردن و پشكنینی بازاڕ و دوكانهكان لە ژێر چاودێری رەجەب حارس، قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران، لە مانگی رەمەزاندا بەردەوامی هەیەو رێگە بەهیچ كەسێك نادرێت سەرپێچی بكات.