زاری كرمانجی-سۆران:
مقەدەم بەیار محیەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” تیمەكانمان لە سۆران و شارو شارۆچكەكان، بەسەر پەشتی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، بەردەوام لە ئەركدابوونە، بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیيان و شوێنە گشتییەكان لە هەر رووداوێكی نەخوازراو”.
ئاشكراشی كرد: ” بەهۆی شەپۆلی باران بارینەكە ئاو چووبووە ناو هەندێ ماڵ و زیانیشی بە چەند شوێنێك گەیاندوە، بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە”.
دەشڵێت ” تەواوی تیمەکانمان ئامادەباشیدان بۆ رووبەروو بوونەوەی هەر رووداوێکی نەخوازراو هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 115 بێ بەرامبەر بەردەستە.”