زاری كرمانجی-سۆران:
باران بارین و دروستبوونی لافاو، زیانی زۆری بە ڕێگاو بانەكانی ئیدارەی سۆران گەیاندووەو تیمەكانی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، سەرقاڵی ڕاماڵینی پاشماوەی لافاو و كردنەوەی رێگاكانن.
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری گشتی چاككردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” بەهۆی شەپۆڵی باران بارینی ماوەی 12 كاتژمێری رابردوو، رێگای گەلی عەلی بەگ داخرابوو لە سنووری ناحیەی خەلیفان، هەروەهاَ رێگای گەلی ئەشكەوتێ لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بە هەمانشێوە، تیمەكانمان بەردەوام سەرقاڵی كاركردنن بۆ كردنەوەی ئەو رێگا سەرەكیانە، هەوڵدەدەین بە زووترین كات بكرێنەوەو خۆڵ و بەرد و پاشماوەكانی لافاو فڕێ بدرێن”.
دەشڵێت ” تیمەكانیشمان بەردەوام دەبن، بۆ كردنەوەی گشت رێگاكانی شارۆچكەو گوندەكان و ناوچەكانی سنوورەكە ئەگەر خۆڵ یان پاشماوەی لافاو هاتبێتە سەر رێگاكانیان، بەڵام لەسەرەتاوە كار لەسەر كردنەوەی رێگا سەرەكییەكان كراوە”.
گووتیشی: ” ئەم لافاو و باران بارینە زیانی زۆری بەڕێگاو بانەكان گەیاندووەو بووەتە هۆی بردنی رەسیف و شۆستەو پڕبوونەوەی ئاوەڕۆكان و بەتایبەت لە رێگای سەرەكی گەلی عەلی بەگ تەنها قیڕماوەتەوە.