مەلا عبدوڵڵا شێرکاوەیی
بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
مانگی رەمەزان وێڕای ئەوەی مەوسمێکی تایبەتمەند و شەعیرەیەکی گەورەی ئیسلامە، لەهەمان کات دەرفەتێکی گرنگە بۆ دووبارە نوێکردنەوەی هەست و بەرپرسیارێتی تاکی موسڵمان بەرامبەر ئەرکە ئایینی و نیشتمانی و مرۆڤایەتیەکان، چونکە دینداری و هەستی نیشتمانپەروەری وەک دوو چەمکی وابەستە هەمیشە وا دەخوازن مرۆڤ لەرێی ئایینیەوە خزمەتی نیشتمان و لەرێی هەستی نیشتمانیشەوە خزمەتی نەتەوەکەی بکات و، ببێتە هۆکاری پێشکەوتن و بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگەو پاراستی ئارامی.
لەو سۆنگەوە گه‌لی هه‌میشه كورد دوو شت به‌لایه‌وه زۆر گرنگ بووه‌و لێكیان جیا ناكاته‌وه، یه‌كه‌میان ئینتیما بۆ دین، دووه‌میان ئینتیما بۆ نه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌منی قه‌ومی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی په‌ره‌ی سه‌ندووه، كه‌واته ئینتیما بۆ دین‌و نه‌ته‌وه ته‌واوكه‌ری یهكترنو زۆر جار دین ڕۆڵی رابه‌ری گێراوه له چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه كه ده‌ڵێین ئه‌منی نه‌ته‌وه‌یی واته دابین كردنی ئارامی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی.
ئەگەر سەیری ئیسلام بکەین دەبینین مەبەست و بنەماکانی كار بۆ ئه‌وه ده‌كەن ئه‌م ره‌هه‌نده فه‌راهه‌م بێت، وه به‌شێكی زۆری ئه‌رك و په‌رستشه‌كان به ئامانجی دروستكردنی ئارامی كیان و كۆمه‌ڵگه مرۆڤ ئاراستە دەکەن و رایدێنن لەسەر هەنگاوە ئەرێنیەکانی پەیوەست بە دەوروبەرییەوە، ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم كاتێ له شاری مه‌ككه نیشته‌جێ بوو، یه‌كی له نزایهكانی ئه‌وه بوو: خودایه ئارامی به‌سه‌ر ئه‌م شاره دابێنه‌و خێر‌و پیت و به‌ره‌كه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی دابڕێژه.
بە پەیرەوی لەم رەهەندە گرنگە ئیسلام وه‌ك دوایین ئایین سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هێنانه‌دی ئهمنو ئارامی کیان و کۆمەڵگەی لەبەرچاوو گرتووەو لە دیاریکردنی سیستەمی گونجاو بۆ دابینکردنی ئارامی پێشکەوتووە، ئه‌وه‌شی به یه‌كێ له‌ئامانجه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی شه‌ریعه‌ت داناوە، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی ئه‌من له چوارچێوه‌ی ئیسلامدا، هه‌ڵقوڵاوی ده‌ره‌نجامی ئه‌و ئیمانه‌یه، كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئیماندار بۆ كۆمه‌ڵگه به‌رهه‌م دێت، پابه‌ندی دینداری‌و ئه‌كتیڤ كردنی پتری رۆڵی مینبهرو، گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌یامی راسته‌قینه‌ی ئیسلام‌و فیقهی ئیسلامی، به‌و تێگه‌یشته زانستی و لۆژیكیهی، كه گه‌وره زانایانی پێشوو چوارچێوه‌یان بۆ داڕشتووه، هۆكارێكی گرنگه بۆ په‌ره‌سه‌ندن‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی پرسی ئهمنو ئاسایش له‌هه‌ر زهمانو زهمینێكدا، نەخاسمە لەناو مانگی پیرۆزی رەمەزان کە وێستگەی ئارامی دڵان و هێوربوونەوەی هەست و دەروونی مرۆڤە، ئەمەش بۆ ئەوەیە لە ئارامی تاکەوە بۆ ئارامی کۆمەڵگە برۆین و سەرەنجام هەمووان بە پاڵنەری ئایینی لە خزمەت ئاسایشی نیشتمانی و نەتەوەیی پێکەوەژیانی خۆمان بین. به‌و پێیه‌ی ئه‌م ئه‌ركه درێژه پێده‌ری رێبازی راسته‌قینه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وتەواوی پێغەمبەرانە- سەلامی خوایان لەسەر بێت.
مانگی ره‌مه‌زان یه‌كێكه له‌و وێستگانه‌ی ده‌كرێ مرۆڤ له رێیه‌وه نزای خێر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و گه‌ل و ئارامی كیان و كۆمه‌ڵگه بكات، وه له رێی چاكه‌و عیباه‌ت كردنه‌وه ببێته كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌ست و هه‌ڵوێستی نیشتمانی و وه‌ك كوردپه‌روه‌رێكی موسڵمان هه‌نگاوه‌كانی به ئاراسته‌ی خزمه‌تی گشتی و پێكه‌وه‌ژیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ته‌بایی و ئاشته‌وایی بێت، چونكه وه‌ك چۆن مانگی ره‌مه‌زان كه‌شێكی تایبه‌ت و جیاوازی بۆ خواپه‌رستی هه‌یه، گرنگه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش هه‌ڵمه‌تی خۆشه‌ویستی نیشتمان ببێته به‌شێكی گرنگی ژیانمان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له چوارچێوه‌ی دادپه‌روه‌ری و ماف و كه‌ڕامه‌ت و یه‌كریزی و ویژدانی مرۆڤبوونه‌وه خزمه‌ت بكه‌ین.
بینیمان لەگەڵ دەسپێکی رەمەزان بەدەست بێت یان بە قەست دەنگۆو لێدوانی دژ بەم کیان و قەوارەیە لێدەدراو بڵاودەکرایەوە، لێرەو لەوێ لەناو سۆشیال میدیا‌و لەرێی ئەم جۆرە هەنگاوە ناجۆرانە؛ هەست دەکرا کەسانێک بە بیانووی جیا جیا لەئینتیمای نەتەوەیی و نیشتمانی کەم دەکەنەوەو، بە بیستن و بڵاوکردنەوەی دەنگۆی رووخان و پاشەکشەی هەرێم و هەڵوەشانەوەی قەوارەو تێکچوونی کیان و داروخانی ئابووری کوردستان؛ شادی دێتە سەر لێویان و وەک بڵێی ئاواتیان ئەوە بێت هەرێم کەی دەڕوخێت! لەم پێناوە هەواڵی بێ بنەماو پەیامی ئاژەوەگێڕی و هەڵایسانی شەڕ بەملاو ئەولا بڵاو دەکەنەوە، بێ ئاگا لەوەی ئەم جۆرە هەست و بیرکردنەوەو ئاراستەیە نەک پێچەوانەی کلتورو بەهای نەتەوەییە، بەڵکو پێچەوانەی بنەماکانی شەریعەتی ئیسلامیشە.
مەگەر پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) باسی گەورەیی عیبادەتی مانگی رەمەزان ناکات، بەوەی هۆکاری ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و هاریکاری یەکتری و وەلانانی بوغز‌و رق و کینەو زمانی هەڕەشەو شەڕ بێت! ئەی مەگەر هەمان پێغەمبەر نیە لەبارەی پارێزگاری کردن لەکیان و نەتەوەو نیشتمان دەفەرموێ: (خَيْرُكُمْ الْمُدَافِعُ عن عَشِيرَتِهِ ما لم يَأْثَمْ) واتە: باشترینتان ئەو کەسەیە پارێزگاری لە نەتەوەکەی خۆی بکات مادام گوناهباری تێدا نیە.
مەگەر ئەم هەستە تا ئەندازەی تێکۆشان و گیانی بەرگری لە پیرۆزییەکانی نەتەوەو نیشتمان لای پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) گرنگ و هەستیارو زیندوو نەبووە؟! هەر وەک ئاماژەی بۆ دەکاو دەفەرموێ: (عن عَمَّارٍ أَنَّ النبي صلى اللَّهُ عليه وسلم كان يَسْتَحِبُّ لِلرَّجُلِ أَنْ يُقَاتِلَ تَحْتَ رَايَةِ قَوْمِهِ) واتە: له عه‌مماره‌وه گێڕدراوه‌ته‌وه، كه پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) حه‌زو ئاره‌زووی له‌وه بووه هه‌ر كه‌سه له ژێر ئاڵای هۆزو نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆیدا بجه‌نگێت.
لەدونیای نوێ‌دا کاری لەپێشینەی ئایین چاککردن و بەرەو پێشبردنی ئاستی پەیوەندی نێوان مرۆڤ و دیندارییە لە چوارچێوەی پاراستنی سنوور‌و بەها گرنگەکان، نەک پیشاندانی رەشبینی و نائومێدی و پەیامی رقەکاری و نانەوەی پشێوی و پەیامی دژ بە کیان و نەتەوەو نیشتمان، دینداری بۆ راستکردنەوەی پەیوەندی خود بەرامبەر خوا‌و خەڵک و خاک و پاڵفتەی دەروون و بیناکردنی کەسایەتی مرۆڤ و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە دونیایی و قیامەتیەکانە، نەک بۆ هەڕەشەو تێکدانی ئارامی و دژایەتی گەل و نیشتمان.
کەواتە گرنگە رەهەندو دیوی دووەمی دینداری بە تایبەت لە مانگی پیرۆزی رەمەزان لەبەر چاو بگرین، بەوەی وەک چۆن پەیڕەوی لە جێبەجێکردنی پایەو روکنێکی گەورەی ئیسلام دەکەین کە بەرۆژوو بوونە، بەهەمان شێوە پابەندی ئەو دەق و هەڵوێستە نەبەوییانەش بین کە فێرمان دەکەن خزمەتی نەتەوەو نیشتمان بە بەشێک لە دینداری بزانین.
بۆیەش پەیامی رێبەرو گەورە زانایانی کورد هەمیشە وابووە بەدەستێک خزمەتی ئایین و بەدەستەکەی تر خزمەتی نیشتمانیان کردووەو، لەو نێوەشدا خۆشەویستی بۆ ئایین و نیشتمان بۆتە هەوێن و بناغەی کوردایەتی و کاری گەورەو ئاسۆ‌و ئومێدی ئایندەی خۆیان و گەلەکەیان.
بە کورتی زۆر گرنگە بە ئەندازەی نوێبوونەوەو گەرموگوڕی و کۆکردنەوەی زادی ئیمانی لەناو مانگی رەمەزان، تێڕوانین و هەڵوێست و خۆشەویستمان بۆ گەل و وڵاتی خۆمان هەبێت و هیچ گلەیی و دۆخ و ویست و دەستێک لە مەبدەئیبوونمان بەرامبەر نەتەوەو نیشتمان کەم نەکاتەوە.