مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سیدنی دی كارڤالۆی بەڕازیلی، توانی ژمارەی پێوانەیی جیهانی بشكێنێت بە هێنانە دەرەوەی چاوەكانی.
سیدنی خۆی لە كتێبی گینس ڕیكۆردەكانی ٢٠٢٣ دا بینیەوە بەهۆی ئەو بەهرە ناوازەیەی كە توانیویەتی بە نزیكەی ١٨ ملم تۆپی چاوی دەربهێنێت.
سیدنی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بەهرەكەی دۆزییەوە كاتێك لەگەڵ منداڵە هاورێیەكانی تری بە مەبەستی كات بەسەربردن، جووڵەی كۆمیدیان بە دەموچاویان دەكرد، لەو كاتە سیدنی هەست بەو بەهرەی خۆی دەكات كە دەتوانێت تۆپى چاوی بهێنێتە دەرەوە و دەوروبەر سەرسام بكات.
سەرەتا خێزانەكەی گومانی ئەوەیان هەبوو، كە ڕەنگە ئەم كارەی كوڕەكەیان تەنیا بەهۆی هەندێك نەخۆشییەوە بێت، دوای پشكنینیش بۆیان دەركەوت كە ئەوە تەنیا بەهرەیەك بوو كە سیدنی هەیبوو.
ئەم حاڵەتەی كە تۆپی چاو پاڵ دەنرێتە دەرەوە لە ڕووی پزیشكییەوە پێی دەگوترێت Globe luxation. پێوانی دووری تا كۆتایی چاو پێویستی بە ئامێرێك هەیە كە بە پەستانی ناو چاو ناسراوە كە لەلایەن پزیشكانی چاوەوە بەكار دەهێنرێت. پێوانەكە بە سێ قۆناخی جیاواز ئەنجام دەدرێت.
پزیشكی چاوی سیدنی دەڵێت، لە ڕووی پزیشكییەوە دۆخی باشە و بەهرەیەكی زۆر ناوازەی هەیە.
سیدنی دەڵێت “بەهرەكەم وەك دیارییەك وایە، لە خێزانەكەمەوە لە باوك و دایكمەوە بە میراتم گرتووە، هەروەها نیعمەت و دیاری خودایە”.
سیدنی هەست بە دڵخۆشییەكی زۆر دەكات بەو بەهرەیەی كە خاوەنیەتی لەسەر ئاستی كەسی و پیشەیی، وەك ئەوەی ئێستا لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە.
لە كاتی ئەنجامدانی ئەو جووڵەیە، سیدنی بۆ چەند چركەیەك بینایی لەدەست دەدات، پێش ئەوەی چاوەكانی بگهڕێتهوه دۆخى جارانى. ئهو دەتوانێت بۆ ماوەی ٢٠ بۆ ٣٠ چركە چاوی لە دۆخی دەرەوەدا بهێڵێتەوە.
هەرچەندە لە ئەنجامی ئەنجامدانیدا هەست بە ئازار ناكات، بەڵام لە كاتی ئەنجامدانیدا هەست بە سووتانی كەمێك دەكات بەهۆی وشكبوونەوەی ئۆكسجین لە چاوەكانیدا، بەو پێیەی دڵۆپی شێداركەرەوە لە چاوەكانیدا بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی لەم كارە دوور بكەوێتەوە.
سیدنی باس لەوەش دەكات كە پارێزگاری لە نازناوەكەی خۆی دەكات و ناهێڵێت كەس ئەو ڕیكۆردەی ئەو لەسەر ناوی خۆی تۆمار بكات لە جیهانی گینس دا.
