پشتیوان کەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” بەر لەجەژنی رەمەزان چوار ماددەی خۆراکی بێبەرامبەر بەسەر هاووڵاتیيان دابەش دەکردێت.
حوسێن محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراکی سۆران ئاشکراشیکرد:” بەهۆی دواکەتنی یەکێک لە ماددەکان نەتوانراوەتا ئێستا ئەو چوار ماددە خۆراکییە دابەش بکەین، بەڵام هەفتەی داهاتوو هەریەک لە ماددەکانی(ئاردی سفر، نیشاستە، شەعریە، هێلکە) لەرێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بێ بەرامبەر بەسەر هاووڵاتییان دابەشدەکرێت.”