ئەمڕۆ چوارشەممە، رێكەوتی 12-4-2023 ، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و تێیدا چەند تەوەرەیەك دەخرێنە ڕوو.
بە پێی بڵاوكراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە بڕگەیەك پێك دێت ” لە بڕگەی یەكەمیدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتییان و دامودەزگە خزمەتگوزارییە حكومییەكان لە ڕێگەی بەدوورگرتنی هەرێمی كوردستان لە ڕاكێشانی كێشە ناوچەیی و دەرەكییەكان بۆ ناو هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو”.
هەروەها نووسراوە ” بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینكردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان، بە مەبەستی دیاریكردنی كێشە و چارەسەرەكان”.
لە بڕگەی كۆتایشدا ” بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێمی كوردستان دەخرێتە ڕوو”.