زاری كرمانجی – چۆمان:
بەڕێوەبەری كشتووكاڵی چۆمان، رایگەیاند:” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەدیاریكراوی لەسەنتەری قەزای چۆمان 25 ملم باران باریوە، بەمەش كۆی گشتی دابارینی ئەمساڵ گەیشتە 592 ملم باران .
سلێمان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری كشتووكاڵی چۆمان، ئاشكراشی كرد:” ساڵی ڕابردوو تاكو ئەمڕۆ 622 ملم باران هەبووە، بەگشتی باران و بەفری ئەمساڵ بە بەرارود بە ساڵی رابردوو كەمترە”.