موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
شەپۆلێکی بەهێزی باران بارین شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستانی گرۆتۆتەوە و لە بەشێک لە پەیمانگە و زانکۆکەکانی کوردستان بەو هۆیەوە کراوەتە پشوو.
ئیحسان چەلەبی قایمقامی قەزای سیدەکان بەوەکالەت، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” باران بارین لە سنوورەکەمان ئاساییە و حاڵەتی نەخوازراو ڕووینەداوە و لە هیچ شوێنێکیش ئاو بەرزنەبۆتەوە، بۆیە ئەمڕۆچوارشەممە دەوامی فەرمانگەکانی حکوومەت و دەوامی قوتابخانەکانیش ئاسییە.
ئیحسان چەلەبی، ئاشکراشی کرد:” تیمەکانی بەرگری شارستانیمان خستۆتە ئامادەباشی بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، هەروەها تیمی رێگەوبانیش تایبەت بە رێگەی سۆران – سیدەکان لە ئامەدەباشی و ئێشکگری دادەبن.
گووتیشی:” داوا لە هاووڵاتییانی سنوورەکەمان دەکەین لە ڕووداوی نەخوازراو، ئاگاداری تیمەکانی بەرگری شارستانی سیدەکان بکەن تا هاوکاربن لە هەر رووداوێکدا”.