بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ :” لەوەتەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیاندراوە، سەت لە سەت گۆڕانكاری روویداوە”
پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
رێكەوتی 14 ـ 9 ـ 2021 لە مەراسیمێكدا لە قەزای سۆران بە ئامادەبوونی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیەندرا و هەڵگورد شێخ نەجیب كە ئەو كات قایمقامی قەزای سۆران بوو وەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاركرا و لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە نامەی دەستبەكاربوونی پێ بەخشرا.
ئەمڕۆ ساڵێك تێپەڕ دەبێ بەسەر راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زاری كرمانجی وەك پیشەیی هەمیشەیی خۆی، رەیی تەواوی بەرپرسان و بەرێوەبەرانی فەرمانگە حكومییەكان و بەشێك لە دانیشتووانی سنووری ئیدارەكە وەردەگرێ لەسەر دەستكەوت و شێوازی كاركردن و داواكارییان لە ماوەی ساڵێكی تەمەنی.
لەمبارەیەوە موسلیح زرار بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، دەڵێت:” لە ساڵیادی دامەزراندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەماوەی یەك ساڵدا بەگوژمەی یەك ملیار و شەش سەت ملیۆن دینار، كۆمەڵێك پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە سەنتەری ناحیەو گوندەكان ئەنجام دراوە”.
بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، ئاشكراشیكرد:” كۆمەڵێَك دەرخستەشمان ئەنجام داون بۆ ئەوەی لە ساڵی داهاتوو جێ بەجێ بكرێن”.
هاوكات بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێ گووتیشی:” بوونی ئیدارەی سەربەخۆ گرنگییەكی تایبەتی هەبوو %100 گۆڕانكاری رووی داوە”،
ئەوەش دەڵێ:” بەو پێییەی لە ساڵی 2014 تا ساڵی پار كەمترین پڕۆژە بوونی هەبوو، بەڵام لە ماوەی یەك ساڵی رابردوو لە سنووری ئیدارەی سۆران، كومەڵێك پڕۆژەی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، هەروەها بەگوژمەی زیاتر لە ملیارو نیوێك لە سنووری ناحیەی وەرتێ بووە”.