ئەسرین عاسی شوانی
ئه‌وه‌ی ئاژانسی مۆنیته‌ری ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی (مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه له رۆژئاوای كوردستان) باسكراوه كه دزه به‌شوێنی نیشته‌جێ بوونی كراوه له‌ناو دژه تیرۆری یه‌كێتییه‌وه، رێك ئه‌و راپۆرته‌مان بیرده‌هێنێته‌وه كه چه‌ند ساڵ پێش ئێستا ئاژانسیه ئه‌مه‌ریكیه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه هه‌مان ده‌زگای یه‌كێتی نیشتیمانی وكردستان چۆن هاوكار بووه له كوشتنی قاسم سلێمانی، یه‌كێتی و دژه تیرۆری یه‌كێتی به‌م هه‌نگاوه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بوه‌ته جێگای ترس بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ئه‌مه‌ریكاش چونكه ده‌ركه‌وت ده‌ستی زۆر سیخور و جاسوس له‌ناو دژه تیرۆری یه‌كێتی هه‌یه، و به‌هۆی ئاشكراكردنی شوێنی مه‌زڵوم عه‌بدییه‌وه، مه‌ترسی گه‌وره‌شی له‌سه‌ر هێزی هاوپه‌یمانان دروستكرد كه دوای ئه‌م رووداوه ئاسته‌مه هاوپه‌یمانان جارێكی دیكه سیقه به دژه تیرۆری یه‌كێتی بكه‌ن، له‌لایه‌ك ئامانجه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان ئاشكرا كرد بۆ توركیا له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر كوشتنی خوێنی عه‌بدی، ویستیان فه‌وزایه‌ك له ناوچه‌كه دروست بكه‌ن، ئێستاش كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش ئاگادار نه‌بوون له‌و پیلانه و به‌بێ ئاگاداری هه‌ردوو حكحوومهت یه‌كێتی ئه‌م كاره‌ی كردووه به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه لێكۆڵینه‌وه بكات چونكه به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان فه‌رمانده‌یه‌كی په‌كه‌كه كه داواكراوه له‌لایه‌ن توركیاوه به‌بێ فیزه و به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی هێنراوه‌ته‌وه ژووره‌وه، سیناریۆكانی دژه تیرۆری یه‌كێتی بۆ كوشتنی مه‌زڵوم عه‌بدی زۆر نزیكه له سیناریۆی كوشتنی قاسیم سلێمانی، هه‌ردووكیان زانیاری له‌ناو ده‌زگای ئه‌منییه‌وه چوه‌ته ده‌ره‌وه ههردوورووداوهكه له‌ده‌ره‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌و له نزیكی سیاجی فرۆكه خانهبووه، هه‌ردووكیان سه‌ره‌تای فرۆكه‌خانه‌یان جێهێشتووه دواتر به ئۆتۆمبیل بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه، ئه‌مانه كۆدی نهێنین په‌كه‌كه‌ش ئێستا به‌گومانه له یه‌كێتی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌یه یه‌كێتی لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی دروستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن ئه‌م زانیاریه لهناوخۆیانهوه دزه‌ی كردووه بۆ توركیا ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ته‌سفیه‌ی جه‌سته‌ی ناوخۆیی ده‌ست پێبكات وه‌ك تیرۆری هه‌ندێك كه‌سایه‌تی له‌ناو دژه تیرۆر ئه‌گه‌ری دیكه‌ش هه‌یه به‌وه‌ی په‌كه‌كه داوای روونكردنه‌وه له‌یه‌كێتی بكات كه چۆن به ئاسانی ئه‌و زانیاریه دزه‌ی كردووه‌ته‌وه توركیا سایتی مۆنیته‌ری ئه‌مه‌ریكی له‌خۆیه‌وه ئه‌و راپۆرته‌ی بڵاو نه‌كردوه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌كانی باوهرپیكراون چونكه پێش ئه‌وه‌ی بڵاوی بكه‌نه‌وه زانیاریان هه‌بووه كه ئه‌گه‌ر زانیاریه‌كانیان ته‌واو نه‌بێت ئه‌گه‌ری داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار بكرێت به‌ڵام كه ئێستا دژه تیرۆری یه‌كێتی بێ ده‌نگه گومانه‌كان زیاتر بوون.
به‌شێكی دیكه‌ی هۆكاری وه‌شاندنی ئه‌و موشه‌كه كه تائێستا توركیا به‌فه‌رمی هیچی له‌باره‌وه نه‌گوتووه بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێك بووه یه‌كێك له‌وانه به ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی بلێت ئاگاداری ئه‌و كۆبونهوانهم و زانیاری دروستم هه‌یه، دووه‌م به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گری هه‌یه كه فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌مه‌سه‌تی ته‌راتێنی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه به‌كارده‌هێنرێت و شتی قاچاغی تێدا ده‌كرێت واته توركیا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی نیشان داوه كه بۆچی هێلی توركیش ئۆنلاین له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی داخستووه، ئه‌مه جیاله‌وه‌ش كه په‌یامێكه بۆ یه‌كێتی كه توركیا له‌ناو جه‌رگه‌ی زۆرنی سه‌وز ده‌سه‌ڵاتی له‌دژه تیرۆری یه‌كێتی زیاتر یه‌كێتی وا ده‌زانێت بهعهیبهنی حزبی خۆی كه تا سنووری دێگه‌ڵه بڕده‌كات هه‌رواش جیهان ده‌بینێت نازانێت درۆنی توركی و چه‌كی پێشكه‌وتووی ته‌كنه‌لۆژیایی جه‌نگ به‌ئاسانی ده‌توانێت له‌تونێله تاریكهكانیشیان بیان كاته ئامانج ئه‌مه‌ش هه‌روا له‌خۆرا نییه تهبیعهن به‌هاوكاری كه‌سانی ناوخۆیان.