محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
عەلی عەبدوڵڕەحمان, بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مین/ هەولێر بەزاری كرمانجی راگەیاند:“ خولی بەكارهێنانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان دڕۆن, بۆ كارمەندانی بەشی رووپێوی دەزگای مین لەكوردستان كراوەتەوە كە لەبواری كاروباری مین و رووپێوی تەكنیكی بەكار دەهێنرێت و خولەكەش لە لایەن ڕێكخراوی نێودەوڵەتی FSD بەڕێوەدەچێت“.
باسی لەوەشكرد:“ ئەم دڕۆنە لەجۆری DJI FPV بەكاردێت بۆ رووپێوكردن و نەخشەكێشانی ناوچە مەترسیدارەكان كە بەهۆی بارگاوی بوونی بە مین و تەقەمەنی ئەم دڕۆنە دەتوانێت وێنەی ڤیدیۆی شوێنە مەترسیدارەكان تۆمار بكات.