ديندار فازل بادلی- پزیشکی دەرمانساز
شەوە: له روی پزیشکییەوه پێی دەڵین ئیفلیجى خەوتن، بەڵام لە نێو خەڵکدا بە شەوە ناسراوە،
نیشانەکانى شەوە چییە:
گرنگترینیان نەتوانین لە جوڵە پێکردنى لەش و قسەکردنە بە شێوەیەک کە کەسى توشبوو بە هۆى ترسەوە دەیەوێت هاوار بکات، بەڵام بێ سودە دەنگى دەرناچێت، نیشانەیەکیترى هەست بە خنکان دەکات، بەشێوەیەک هەست دەکات کەسێک لەسەر قەفەسەى سینەیدایە واهەست دەکات دەمرێت، لەم کاتانەدا توشی وەهم دەبێت وا هەست دەکات یەکێک قسەى لەگەڵ دەکات یان رۆشناى دەبینیت یان لەمس دەکرێـت یان شتیکى قورس لەسەر سینگیەتی .
چۆن پیشگیرى ئەم بارە بکەین:
ئیفلیجى خەو تێکچوونێکى بێ زیانە دەتواندرێت بە ڕەچاوکردنى هەندێک خاڵ لەناو ببرێت ( وەرزش کردن بەپێى پێویست، لەسەر پشت نەخەوتن ، زۆر نەخواردن، نەخواردنى کافایین .
بۆچى شەوە دروست دەبێت:
ئیفلیجى خەو تێکچوونێکى بۆماوەییە تەواوى ئەو کەسانەى ئەم باروودۆخەیان تەجروبە کردوە لە نێو خانەکانیاندا مادەیەک بەناوى «HLA-DR2» هەیە، هەروەها قەلەقى و ستریس هۆکارێکىتری ئەم بابەتەن یان بەکارهێنانى دەرمانە خەو لێکەرەکان و دژە هیستامینەکان .
ئایا مەتریسدارە:
25 تاوەکو 30 لەسەدى دانیشتیوانى جیهان بەلایەنى کەمەوە یەکجار توشی ئەم حاڵەتە بوون ، ئەم بارودۆخە مەترسیدارنیە و لەماوەیەکى کورتدا تەواو دەبێت .
شەوە چییە:
ئەم پرۆسەیە بەناوى«Sleep Paralysis» دەناسرێت. . لەکاتى خەولێکەوتن واتا سەرەتاى خەولێکەوتن یان کاتى لە خەو هەستان توشى دەبین لە قۆناغىREM خەو (واتا کاتیک کە خەو دەبنین) لەش بە شێوەى سروشتى بۆ چەند سانیەک یان چەند دەقیقەیەک ئیفلیج دەبێت ، واتا تواناى جوله کردنى نامێنێت .
لەهەمان کاتدا کەسەکە هەست دەکات ئاگاى لە دەورووبەریەتى تەبعەن خەو دەبینی .
شەوە کاتیک ڕوودەدات کەمێشک لە قۆناغى REM دێتە دەرەوە ، بەڵام ئیفلیجى لەشى هەر ماوە لەراستیدا لەکاتى خەوتن و کاتێک کەسێک خەو دەبینێت ، میشک ناردنى ئیعاز بۆ پەیکەرە ماسولکەى لەش رادەگریت بۆ ئەوەى کەسێک ئەوەى لە خەودا دەیبینێت جێ بەجێی نەکات، بۆ نمونە کەسێک خەو بەراکردنەوە دەبینێت ، لە پێخەفەکەیدا هەڵنەستێت و رابکات ،ئەوە دواى ئەوە کەسەکە هەوڵى بە ئاگا هاتن دەدات دووبارە مێشکى کۆنترۆڵى لەشى دەکات ئیعازدەدات بە هۆشیار بوونەوەیان…واتا ئێمە هۆشیاریمان بەدەست هێنا و دەتوانین ببینین ، بەڵام تواناى جوڵەمان نیە هاوار دەکەى دەنگت دەرناچێت لەشت ناجوڵێت ئەم بارودۆخە “شەوەیە ” دواتر وردە وردە تواناى کۆنترۆلکردنى بۆ دەگەڕێتەوە ، بەمەش کەسەکە دەست و پێکانى دەجولێت و دەگەریتەوە بۆ ئیفلیج نەبوونى ئەندامەکانى لەشى لەماوەى خەون بینیندا.