زاری كرمانجی-دیانا:
ئافرەتێكی دانیشتووی گوندی هەسنان سەربە ناحیەی دیانا، لە تەمەنی نزيكهی 110 ساڵیدا وەك یەكێك لە بەتەمەنترین ئافرەتی ئیدارەی سۆران شەوی 10ی4ی2023 كۆچی دوای كرد.
فاتم سلێمان بەگ، ئەم ئافرەتە كۆچكردووە، هەروەك پێشتر لە دیدارێكی زاری كرمانجی ئاماژەی بەوەكرد بوو ” كە لەسەر كوردایەتی چەندین جار ئاوارەی و دەربەدەری بینیوەو كوڕێكیشی پێش شۆڕشی ئەیلوول، لەكاتی دەربەدەری بە فڕۆكەكانی ئەوكاتی رژێم شەهید بووە، هەروەها لەسەردەمی شۆرشی ئەیلوول مەمانی بۆ لە دایكبووی منداڵی چەندین پێشمەرگە كردووەو شان بەشانی ئافرەتانی سنوورەكەش ڕۆڵیان هەبوو، لە ئامادەكردنی نان و خۆراك بۆ پێشمەرگەكان”.
جگەلەوەش شارەزایی زۆریشی هەبووە لە چارەسەر كردنی نەخۆش بە دەرمانی كوردەواری لە ساڵانی ڕابردوودا، تا ئەم ساڵانەی دوایش هیچ دەرمانێكی پزیشكی لەكاتی نەخۆش كەوتنی بەكارنەهێنابوو، ئەوەش تەندروستی و بەرگری زیاتری پێبەخشی بوو.