مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بە زاری كرمانجی راگەیاند: كردنەوەی دەروازەی زێت لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، دەبێتە دەروازەیەكی فەرمی، لەگەڵ ئەوەی دەبێتە هۆی بووژانەوەی ناوچەكە، لەرووی گەشتیاری و بازرگانی، كەواتە سوودێكی زۆری دەبێت بۆ ناوچەكە.
كۆڤان رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، ئاشكراشی كرد: رێگای دەروازەی زێت تێكەڵەڕێژ كراوە، تەنها ماوە قیرتاو بكرێت، دوای قیرتاو كردنی دەروازەكە دەكرێتەوە، كە بەپێی پێشبینییەكان لە مانگی 6 دەكرێتەوە.