زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
فەرەنسا خەریکی دروستکردنی تاقیگەیەکی زانستیی بە قوڵایی 2.5 کیلۆمەتر لە ژێر ئاودایە و بەنیازە بە هاوکاری ئەم تاقیگەیە توێژینەوە لە بواری خاکی ژێر ئاودا ئەنجام بدات.
تاقیگەی فەرەنسی لە ڕاستیدا ناوەندێکی پێشکەوتووی توێژینەوەی ئاوییە کە تەنها ٤٠ کم لە شاری تۆلۆنەوە دوورە. لە ئێستادا یەکێک لە بەشەکانی ئەم تاقیگەیە کە تایبەتە بە ئەوروپا، خراوەتە کار و کەرەستەی زانستی ناوازە بۆ ئۆقیانووسناسی و جیۆلۆجی و فیزیای تەنۆلکەکان و بوارەکانی تری زانستی لەخۆدەگرێت. ژێرخانی ئەم تاقیگەیە نزیکەی ٢٤٥٠ مەترە و لە ژێر ئاودایە، یەکێک لە گرنگترین ئامێرە پێشکەوتووەکانی ئەم تاقیگەیە تەلەسکۆپی دۆزەرەوەی نیوترینۆ کیلۆمەتر سێجایە.
هەروەها دامەزراوەی کۆنترۆڵی دووری ئەم تاقیگەیە ژووری کۆنترۆڵی سەرەکی بۆ تاقیکردنەوە، پرۆسێسی داتا، پەیوەندی خێرا بە ناوەندەکانی دیکە و ژووری کۆنترۆڵی دوور بۆ ناردنی ئەرکەکانی مالتیمیدیا لەخۆدەگرێت.