موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بەمەبەستی جوانكردنی سیما و ڕێكخستنەوەی بازاڕی قەزای سیدەكان، پڕۆژەیەك بەگوژمەی 150 ملیۆن دینار لەسەر بوددجەی ئیدارەی سۆران ڕەزامەندی وەرگیراوە و لە داهاتوودا دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
سەرۆكی شارەوانی سیدەكان، دەڵێت:” پڕۆژەكە پێكدێت لە دانان و جێبەجێكردنی شتایگەڕ و بیئاڕتۆن، كە هاوشێوەی بەردەو لەبەردەم دوكان و شۆلدەرەكانی نێو بازاڕ بەمەودای سێ بۆ چوار مەتر دادەندرێت، جیا لەمەش، هەوڵدەدەین تەواوی دوكانەكانی بازاڕی سیدەكان وەك یەكیان لێ بكەین و بە ” ئەلی كۆبۆن” جوانكاریان بۆ بكەین”.
جێگەی ئاماژەیە، بۆ پلانی ئەمساڵی 2023، ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگ لە قەزای سیدەكان جێبەجێ دەكرێن، ئەمەش ئاستی خزمەتگوزاری لە سنوورەكەمان دەباتە قۆناغێكی دیكە.