پشتیوان كەریم- سۆران:
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی ئیدارەی سۆران، لەبارەی هاتنی شەپۆڵێكی چڕی باران بارین، بە زاری كرامانجی راگەیاند: وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سۆران ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكمان كرد و بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەین.
ئەندازیار خوسرەت سادق دری، روونیشیكردەوە: بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پارستنی رێگەوبانی ئیدارەی سۆران، سێ تیمی هەیە، تیمێك لە سنووری قەزای چۆمان، هەروەها تیمێك لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، هاوكات لە سنووری قەزاكانی سۆران و سیدەكان و ناحیەی خەلیفان تیمێك دانراوە، ئەو شوێنانەی مەترسیان لەسەر هەیە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاو بەرپرسە كارگێرییەكانمان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگادار كردوونەتەوە بۆ ئەوەی ئەو شوێنانەی كە مەترسیان لەسەرە ئاگادار بن و خاوێن بكەنەوە.