بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران: هاتووچۆی گەشتیاری بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو کەمی کردووە
زاری کرمانجی – سۆران:
سیروان حسێن بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەروازەی نێو دەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە بارەی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاریی دەروازەکە لە مانگی ڕەمەزان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: “لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و بە ڕۆژوو بوونی هاووڵاتییان لەو مانگەدا، وای کردووە هاتووچۆی گەشتیاری بەراورد بە مانگەکانی ڕابردوو کەم بکات، بەڵام جموجۆڵی بازرگانی هیچ گۆڕانێکی بە سەردا نەهاتووە و وەکوو جارانە،”
سیروان ئەوەش دەڵێ:”دوای کۆتایی هاتنی ئەو مانگە و هاتنی جەژن و پشووی هاوین، هاتووچۆی گەشتیاری دەگەڕێتەوە دۆخی جارانی خۆی.”